یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنتی كوردی له هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتی فیستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنتی كوردی، یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنتی كوردی له لایه‌ن دایره‌ی سینه‌مایی شاری سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها به هاوكاری دایره‌ی شاره‌وانی شاری هه‌ڵه‌بجه، مانگی سێپته‌مبه‌ری 2010 له شاری هه‌ڵه‌بجه له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له لایه‌ن به‌رپرسانی فیستیڤاڵه‌وه رۆژی 14ی ئۆگۆستی 2010 دوایین مۆڵه‌ت بۆ ناردنی فیلمه‌كان دیاری كراوه.
به‌رپرسانی یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنتی كوردی هه‌ڵه‌بجه داوایان له ته‌واوی ده‌رهێنه‌ره‌كان و هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما كردووه تاكوو به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان به ژێرنووسی ئینگلیزی، بۆ نوێنه‌ری ئه‌م فیستیڤاڵه ره‌وانه بكه‌ن.
سینه‌ماكارانی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له وڵاتی ئێرانیش بۆ به‌شداری كردنی به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان له‌م فیستیڤاڵه، ده‌توانن فیلمه‌كانی خۆیان تاكوو رۆژی 14ی ئۆگۆستی 2010 راده‌سه‌تی "سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ" به ژماره ته‌له‌فوونی 00989188709237 نوێنه‌ری یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنتی كوردی هه‌ڵه‌بجه له وڵاتی ئێران بكه‌ن.
مه‌رجه‌كانی یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنتی كوردی:
ـ به‌شداری كردنی ته‌واوی فیلمسازه‌كان، بنكه‌كان، رێكخراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌م فیستیڤاڵه‌دا ئازاده.
ـ بۆ بینینی فیلمه‌كان له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی فیستیڤاڵه‌وه ده‌بێت هه‌ر فیلمێك له‌سه‌ر "دی ڤی دی"یه‌ك DVD و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر "مینی دی ڤی"یه‌ك هاوڕێی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ناسنامه‌ی فیلمه‌كه بۆ فیستیڤاڵ بنێردرێت.
ـ كاتی فیلمه‌كان ده‌بێت له سه‌رووی 5 خوله‌كه‌وه بێت.
ـ فیلمه‌كان ده‌بێت به‌رهه‌می ساڵی 2007 به‌ولاوه بن.
ـ ته‌واوی فیلمه‌كان ده‌بێت به زمانی كوردی بێت هاوڕێی له‌گه‌ڵ ژێرنووسی ئینگلیزی.
ـ دوایین مۆڵه‌ت بۆ ناردنی فیلمه‌كان: 14ی ئۆگۆستی 2010.
ـ ژماره‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی فیستیڤاڵ / رێبوار محه‌مه‌د: 009647701569407
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فیستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنتی كوردی.