یاسەمین عەبدولعەزیز: قسەم بە عەمرو خالید نەوتووە

یاسەمین عەبدولعەزیز: قسەم بە عەمرو خالید نەوتووە
یاسەمین عەبدولعەزیز رەتیكردەوە كە هێرشی كردبێتە سەر بانگخواز عەمرو خالید ئەمەش دوای ئەوە هات كە داوا كرابوو هەندێك دیمەنی فیلمەكەی رەش بكرێنەوە. یاسەمین رایگەیاند كە زۆر رێز لە عەمرو خالید دەگرێت و دەستخۆشی لێكرد بەرامبەر هەوڵەكانی. ئەوەشی وت كە هەندێ سەرچاوەی راگەیاندن ئاواتیان نانەوەی دووبەرەكیە و چاوەڕوانی بچووكترین هەڵە دەكەن لەپێناو بەدەستهێنانی ناوبانگ و سەرنجڕاكێشان بەبێ ئەوەی بیر لە دەرەنجامەكانی بكەنەوە. یاسەمین پێی سەیر بوو ئەو قسەیەی بەناو كراوە بەبێ ئەوەی هێشتا فیلمەكە نمایش كرابێت و ئێستا بەنیازە داوای یاسایی لەسەر ئەوانە تۆمار بكات كە ئەو تۆمەتەیان بۆ درووستكردووە تاكو جارێكی دیكە دووبارەی نەكەنەوە.
Top