له‌سلێمانى عه‌دنان كه‌ریم مه‌دالیاى رێزلێنانی پێ به‌خشرا

له‌سلێمانى عه‌دنان كه‌ریم مه‌دالیاى رێزلێنانی پێ به‌خشرا
به‌روارى (2/8/2010) سه‌نته‌رى رۆشنبیرى هه‌ناسه‌ مه‌راسیمێكى رێزلێنانى بۆ هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ عه‌دنان كه‌ریم له‌هۆڵى رۆشنبیرى سلێمانى رێكخست.

له‌م رێزلێنانه‌دا له‌لایه‌ن هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند (سیڤان عباس ژاژڵه‌یی و ئاریان كه‌ریم)ه‌وه‌ چه‌ند گۆرانیه‌كى هونه‌رمه‌ندیان پێشكه‌ش كرد و دواتر له‌لایه‌ن سه‌نته‌رى رۆشنبیرى هه‌ناسه‌ و لقى چواره‌وه‌ مه‌دالیاى زێرین به‌خشرایه‌ هونه‌رمه‌ند و له‌لایه‌ن لقى 21 ه‌وه‌ مه‌دالیاى زێرین كه‌ نه‌خشه‌ى كوردستانى له‌سه‌ر بووه‌ درایه‌ هونه‌رمه‌ند.

له‌م باره‌یه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند عدنان كریم تایبه‌ت به‌ سایتى گولاَن ووتى: زۆرسوپاسى هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ ده‌كه‌م كه‌ ئه‌مرۆ رێزیان له‌من نا، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى رێزگرتنى میلله‌ته‌كه‌مانه‌ له‌هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان.

هه‌رله‌م لایه‌نه‌وه‌، ئارى ره‌باتى سه‌رۆكى سه‌نته‌رى رۆشنبیرى هه‌ناسه‌،ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد بیرۆكه‌ى ئه‌م كاره‌ بۆ گه‌وره‌یی كاره‌كانى هونه‌رمه‌ند و ئه‌و خزمه‌ته‌به‌رچاوه‌ى كه‌ كردوویه‌تى ده‌گه‌رێنینه‌وه‌،هه‌روه‌ها ئه‌م دواهه‌مین كارمان نابێت.
ئه‌وه‌ى شایانى باسه‌، له‌لایه‌ن رێكخراوى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان و بزافى رۆشنبیرى سلێمانى و رێكخراوى رۆشنبیرى وهونه‌رى شار و یه‌كێتى ژنان و چه‌ندین رێكخراو و سه‌نته‌ر و ناوه‌ندى رووناكبیرییه‌وه‌ خه‌لاَتى رێزلێنان به‌خشرایه‌ هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم.

ناسك سعید - سلیمانى
Top