هونەرمەندی میسری تامر حوسنی ئەوەی رەتكردەوە كە بووبێتە باڵیۆزی منداڵان لە وڵاتە عەرەبیەكان بۆ ساڵی 2010 و 2011، تامر وتی ئەوە راست نییە و كەس ئاگاداری نەكردومەتەوە كە شتێكی وا هەیە، تەنیا ئەوكاتەی لە مارینا كۆنسێرتم هەبوو ئەو هەواڵەم زانی و هیچ شتێكی دیكە نازانم سەبارەت بەم بابەتە، دوای ئەوەی بڵاوكرایەوە گوایە تامر پڕوپاگەندەی كردووە بۆ خۆی و ئەو نازناوەی بەخۆی بەخشیوە، وتی هیچ پێویستم بەوە نییە ئەو نازناوەم پێببەخشرێت، هەرچەندە ئەوە بۆ من شانازییەكی گەورەیە. بەڵام نازانم كێ ئەوەی بڵاوكردۆتەوە و بەرپرسیارە لەو شتە، هیچ زانیاریم لەسەری نییە.