ئەكتەری ناوداری ئەمریكی براد بێت وای دەبینێت كە كاتی ئەوە هاتووە كۆتایی بە كاروانی هونەری خۆی بهێنێت و دەرفەت بۆ لاوەكان خۆش بكات بۆ ئەوەی درێژە بەو كاروانە بدەن. براد بێت رایگەیاند كە هەموو ئەو شتانەی بەدەست هێناوە كە خەونی پێوە دەبینی و هەرچەند تەمەنی هونەری زیاتر بێت دەرفەتی ئەنجامدانی كاری هونەری باشتری كەمتر دەبێتەوە. براد بێت كە هاوسەری ئەكتەری جیهانی ئەنجیلینا جولییە و خاوەنی شەش منداڵە، پێیوایە سینەما كاری ئەوانەیە كە گەنجن و ئەویش گەیشتۆتە خەونی خۆی و لەمەودوا رەنگە وەك پێشتر ئەو توانایەی نەبێت بەسەركەوتوویی كارەكانی ئەنجام بدات. هەردوو ئەكتەر چەندین كۆشكیان هەیە لە وڵاتە جیاوازەكان و زۆربەی كات منداڵەكانیان لەگەڵ خۆیان دەبەن بۆ سەفەر، لەبەر ئەوەی پێیانوایە ئەوە لەبەرژەوەندی منداڵەكانیان دایە..