كریستین: وەك برێتنی لە خۆبایی نیم

كریستین: وەك برێتنی لە خۆبایی نیم
كچە ئەكتەری گەنجی ئەمریكی كریستین ستیوارت رایگەیاند كە زۆر وریای خۆیەتی بۆ ئەوەی نەكەوێتە هەڵەوە و ناوبانگ كاری تێنەكات و نەبێتە هۆی لەخۆبایی بوونی. وەك لەقسەكانی دا هاتووە ئەو ناوبانگەی ئێستا هەیەتی وای لێكردووە زیاتر ئاگای لەخۆی بێت و لەخۆبایی نەبێت وەك بریتنی سپێرز، ئەوەشی ئاشكرا كرد كە زۆر سەرسامە بە جودی فۆستەر و وەك نموونەیەكە بۆ ئەو و زۆر شتی لێوە فێربووە. ئەو باشترین كەس بووە كە كاری سینەمایی كردبێت و سەرنجی بینەری بۆ خۆی راكێشابێت. كریستین ئەوەشی وت كە هەڵسوكەوتی زۆر لە هەڵسوكەوتی پیاوانەوە نزیكە، ئەویش لەبەر ئەوەی لەگەڵ دووبرای گەورە بووە و زۆر یاری بیسبۆڵی كردووە لەگەڵ هاوڕێ كوڕەكانی.
Top