فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له به‌شی كێبڕكێی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی "لۆكارنۆ" وه‌رگیرا
به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له تاران، شه‌ست و سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "لۆكارنۆ" له رۆژانی 4 تا 14ی ئۆگۆستی 2010 به به‌شداری كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رانسه‌ری جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا له شاری لۆكارنۆ له وڵاتی سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری مه‌هابادی ئیبراهیم سه‌عیدی و له وێنه‌گرتنی بایرام فه‌زلی له كۆتایی وه‌رزی پاییزی ساڵی 2008 و له سه‌ره‌تای وه‌رزی زستانی 2009 به ماوه‌ی دوو مانگ له ناوچه‌كانی "چه‌مچه‌ماڵ"، "سه‌نگاو"، "سوورداش" و "سه‌رگه‌ڵوو" له هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها له شاری كه‌ركووك وێنه‌گیراوه و هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له ئه‌كته‌ره‌كانی كوردستانی عێراق و ئێران تیایدا رۆڵیان بینیوه.
فیلمی "ماندوو" كه یه‌كه‌مین به‌رهه‌می سینه‌مایی "ئیبراهیم سه‌عیدی" دوای فیلمی دیكۆمێنتی "دایكانی من"ه، چیرۆكی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاواره‌ی كوردی ئێرانی له عێراق بۆ بینه‌ر ده‌گێڕێته‌وه كه دوای 28 ساڵ مانه‌وه له عێراق، هه‌وڵده‌ده‌ن كه بۆ زێدی خۆیان له ئێران بگه‌ڕێنه‌وه.
فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" تێده‌كۆشێت به روانین به گۆشه‌یه‌ك له عێراقی ئه‌مڕۆ، بابه‌تی كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه بخاته به‌ر لێكۆڵینه‌وه. له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی 1980 زایینی‌دا به هۆی شه‌ڕ و نائه‌منی له ناوچه‌كانی سنووری ئێران و عێراق، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانی خۆیاندا بوونه په‌نابه‌ری عێراق. حكومه‌تی به‌عسی عێراق، ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی له كه‌مپی په‌نابه‌ران له بیابانه‌كانی باشووری عێراق، خسته ژێر چاودێری توند و سه‌خته‌وه.
ئه‌م جیله له ئاواره‌كان له باروودۆخێكی سه‌خت و ناله‌باردا له‌وێ رۆیشتن و به‌م شێوه‌یه تا ساڵی 2003 و ڕووخانی حكومه‌تی سه‌دام حوسێن له‌م كه‌مپه په‌نابه‌ریانه له عێراقدا مانه‌وه و له ماوه‌ی ساڵه‌كانی 1991 تا 2003 له ژێر چاودێری و پشتیوانی رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ره‌به‌ره هه‌ندێكیان له‌وانه ئه‌و هه‌له‌یان بۆ ڕه‌خسا كه وه‌كوو په‌نابه‌ر له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ورووپی و ئه‌مه‌ریكییه‌وه وه‌ربگیرێن و بۆ ئه‌و وڵاتانه ره‌وانه كران.
ناوه‌رۆكی فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" سه‌باره‌ت به‌و دو بنه‌ماڵه‌یه له‌م بنه‌ماڵانه‌یه كه یه‌كیان له ساڵی 2005 دوای ڕووخانی سه‌دام حوسێن به یارمه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه سه‌قامگیره‌كانی هه‌رێمی كوردستان گوێزرانه‌وه و ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی دیكه‌ش به
یارمه‌تی رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ره‌و ئه‌ورووپا كۆچیان كرد.
ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی كه له عێراقدا ماونه‌ته‌وه، دوای تێپه‌ڕبوونی 30 ساڵ ژیان له دووروڵات و باروودۆخی سه‌ختی په‌نابه‌ریدا كه به‌رسه‌ریاندا هاتووه و هه‌روه‌ها باروودۆخی ناله‌بار و نه‌خۆشی باوكی بنه‌ماڵه‌كه، بڕیار ده‌ده‌ن كه بۆ تێپه‌ڕكردنی دوایین كاته‌كانی ژیانی باوكه‌كه به‌ره‌و زێدی خۆیان له ئێران بگه‌ڕێنه‌وه. له درێژه‌ی ئه‌و گه‌شته‌دا و به كرانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی كه‌سه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كتری، بابه‌تی مرۆڤایه‌تی و كۆچكردن له دنیای ئه‌مڕۆدا ده‌خرێته به‌ر لێكۆڵینه‌وه.
ستافی ئاماده‌كردنی فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" بریتین له:
ده‌رهێنه‌ر: ئیبراهیم سه‌عیدی
به‌رێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن: بایرام فه‌زلی
نووسه‌رانی سیناریۆ: ئیبراهیم سه‌عیدی و حوسێن مورتهزائیان ئابكنار
ئه‌كته‌ره‌كان: رۆژان حه‌مه جه‌زا، تیما ئه‌میری، شه‌هاب فازلی، وه‌ستا خالید، سه‌لاحه‌دین شێخ موحه‌مه‌دی، عه‌بداڵ شه‌وكه‌ت عه‌بداڵ، مه‌حموود گلی، خاتوون غه‌دیر شه‌مران، ئیسماعیل كه‌ریم، سۆران ئیبراهیم، زه‌مان حه‌مید شه‌فیق و زه‌مه‌ن شه‌فیق شه‌مران
ده‌نگهه‌ڵگر: حوسێن قوورچیان
موزیك: عه‌لی سه‌مه‌دپوور
مونتاژ: ئیبراهیم سه‌عیدی
دیزاینی ده‌نگ و ده‌نگدانان: حوسێن قوورچیان و ئیبراهیم سه‌عیدی
چاودێری ته‌كنیكی ده‌نگ: عه‌لیره‌زا نێكولهعل
دیزاینی سه‌حنه: سه‌یوان سه‌عیدیان
میكیاژ: عه‌لیره‌زا جه‌وادپوور
ئێسپیشیاڵ ئێفێكت: داوود ره‌سوڵیان
دیزاینی جلوبه‌رگ: رووناك ره‌سوڵپوور
وێنه‌گری فۆتۆگراف: داوود عه‌باسی و كاووس ئاقایی
به‌رپرسی پلان و به‌ڕێوبه‌ری به‌رهه‌م: فه‌رزین كه‌ریم
به‌رپرسی ناوخۆ: شێخ محه‌مه‌د ڕه‌زا
مونشی سه‌حنه: گوڵكوو پهرهیزكار
كاروباری دارایی: موسه‌دیق جه‌عفه‌ر، سه‌باح نووری و سه‌میره ته‌ها
یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می ده‌رهێنه‌ر و به‌رنامه‌داڕێژ: ئومید راستبین
یاریده‌ده‌رانی ده‌رهێنه‌ر: سۆران ئیبراهیم و ئیسماعیل كه‌ریم
یاریده‌ده‌رانی وێنه‌گر: فه‌رشید عه‌لیزاده، سه‌مه‌د حوسێن زاده و داوود عه‌باسی
یاریده‌ده‌ری مونتاژ: گه‌زیزه پاكنه‌هاد
یاریده‌ده‌ری دیزاینی سه‌حنه: سه‌لاحه‌دین شێخ محه‌مه‌دی، سابیر عه‌بدولره‌حیم و مه‌ریوان محه‌مه‌د وه‌سمان
یاریده‌ده‌رانی به‌ڕێوبه‌ری به‌رهه‌م: زانا ته‌قیه‌دین، لالۆ ره‌نجده‌ر و موسه‌دیق جه‌عفه‌ر
یاریده‌ده‌ری ده‌نگهه‌ڵگر: كیوومه‌رس سوبحانی
یاریده‌ده‌ری ئێسپیشیاڵ ئێفێكت: بێستوون عه‌لی
وێنه‌گری پشتی سه‌حنه: كاووس ئاقایی
په‌یوه‌ندییه‌كان: مه‌حموود گلی، ئاسۆ شوانی و شێركۆ شوانی
به‌رپرسی ته‌كنیكی: سه‌باح ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
ئاشپه‌ز: ره‌سووڵ حه‌وێز
یاریده‌ده‌رانی سه‌حنه: پێشره‌و جه‌لیل، شێخ بیلال بایز، شاڵاو چه‌مچه‌ماڵ، عیسمه‌ت تۆفیق، ئازاد چه‌مچه‌ماڵی و جه‌لال ئه‌حمه‌د
هاتووچۆ: نه‌واف چه‌مچه‌ماڵی، دلێر محه‌مه‌د، به‌ختیار غه‌فوور، فه‌خره‌دین نه‌جم، توانا وه‌هاب، سه‌ردار كه‌ریم، وه‌هاب محه‌مه‌د ساڵح و مه‌ریوان حوسێن
كاروباری ئوتۆمبیله‌كان: بێستوون عه‌لی و محه‌مه‌د گه‌رمیانی
ستۆدیۆی تۆماركردنی موزیك: ستۆدیۆ به‌م ئاهه‌نگ
لابراتۆار: مركز سنایع فیلم ایران واته "ناوه‌ندی پیشه‌ییه‌كانی فیلمی ئێران"
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی: مه‌نسوور جیهانی و مه‌نووچێهر جیهانی
به‌رهه‌مهێنه‌ر: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ دایره‌ی سینه‌مایی هه‌ولێر.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "ماندوو".