شیرین خۆى لاواز ده‌كات

شیرین خۆى لاواز ده‌كات
له‌مانگى داهاتوو كچه‌ هونه‌رمه‌ند شیرین نیازى ئه‌نجامدانى چه‌ند كۆنسێرتێكى هه‌یه‌ له‌هه‌مان كاتدا ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌ وێنه‌گرتنى یه‌كێك له‌گۆرانیه‌كانى بكات به‌شێوه‌ى ڤیدیۆ كلیپ كه‌ برِیاره‌ له‌ جه‌ژن بۆ یه‌كه‌م جار بلاَو ببێته‌وه‌. دواى ئه‌وه‌ى سىَ هه‌فته‌ ده‌بێت بووه‌ خاوه‌نى دووه‌مین منداڵى به‌ ناوى هانیا ئێستا شیرین ده‌یه‌وێت خۆى له‌و قه‌ڵه‌ویه‌ رِزگار بكات و ریجێم ده‌كات تاكو لاواز ببێته‌وه‌ و بتوانێت كاره‌ هونه‌رییه‌كانى به‌ شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بدات. شیرین له‌رِێگاى دكتۆرێكى تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ سیسته‌مى خواردنى بۆ دیاریكراوه‌ و ئێستا رۆژانه‌ وه‌رزش ده‌كات ، پێشتریش ئه‌و كاته‌ى بووه‌ خاوه‌نى منداڵى یه‌كه‌م به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاو كێشى زیاد بوو به‌لاَم توانى خۆى له‌و گرفته‌ رِزگار بكات له‌ماوه‌یه‌كى دیاریكراودا.
Top