خانمه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌رى به رِهگهز ئیتاڵى و هاوسه‌رى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا سه‌رقاڵى به‌شداریكردنه له نوێترین فیلمیدا، فیلمه‌كه رۆمانسیه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا كۆمیدیه ناوهرِۆكهكهى باس له‌خێزانێك ده‌كات كه ده‌چنه فه‌ره‌نسا به مه‌به‌ستى سه‌ردان و كاركردن كه ژیانى هه‌ردووكیان گۆرانكارى زۆرى به‌سه‌ردا دێت ئه‌مه‌ش به‌پێى قسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانى. ئه‌م فیلمه به‌شێوه‌یه‌ك به‌رهه‌م دێت كه ئه‌و كه‌سانه‌ى دانیشتووى ئه‌و شوێنه‌ن كه فیلمه‌كه‌ى تێدا وێنه ده‌گیرێت بۆیان رێكناكه‌وێت ئه‌كته‌ره‌كانى فیلمه‌كه ببینن و دوور له‌چاوى میدیاكان و خه‌ڵك فیلمه‌كه به‌رده‌وامه له‌وێنه‌گرتن.