ئه‌نجیلینا جولى و لیۆناردۆ دیكاپریۆ و فیلمه‌ نوێیه‌كانیان

ئه‌نجیلینا جولى و لیۆناردۆ دیكاپریۆ و فیلمه‌ نوێیه‌كانیان
ئه‌م مانگه‌ له‌ ئه‌مریكا چه‌ند فیلمێكى نوىَ پیشان ده‌درێت له‌وانه‌ نیكۆلاس كیدش The Sorcerer's Apprentice، كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ مۆنیكا بیلوتشى و جاى بروتشول و ئه‌لفرێد مۆلینا به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن ناوه‌رۆكى فیلمه‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ جیهانى سیحره‌وه‌ هه‌یه‌. هه‌روه‌ها ئه‌ستێره‌ى به‌ناوبانگ لیۆناردۆ دى كاپریۆ له‌م رِۆژانه‌ فیلمه‌ نوێیه‌كه‌ى Inception له‌ سینه‌ماكانى ئه‌مریكا و جیهان په‌خش ده‌كرێت كه‌ چه‌ند ئه‌كته‌رێك به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن له‌وانه‌ ئالین و كین واتناب و جۆزیف جۆردون. فیلمه‌كه‌ى دى كاپریۆ باس له‌ جیهانێك ده‌كات كه‌ ته‌كنه‌لۆژیا كاریگه‌رى درووست كردووه‌ له‌سه‌ر هه‌موو شتێكى به‌شێوه‌یه‌كى زیاد له‌ پێویست و یه‌كێكیان به‌هۆى بیرۆكه‌یه‌كى سه‌یرى ترسناكه‌وه‌ ده‌بێته‌ به‌هێزترین له‌مێژوودا. ئه‌نجیلینا جولى ئه‌ستێره‌ى ناودارى هۆڵیۆد رۆژى 23ى ئه‌م مانگه‌ فیلمه‌ نوێیه‌كه‌ى Salt پیشان ده‌درێت له‌هۆڵه‌كانى سینه‌ما كه‌ لیف شرایه‌ر به‌شدارى ده‌كات له‌ فیلمه‌كه‌ و له‌ده‌رهێنانى فلیپ لویسه‌. فیلمێكى درامى ئه‌كشنه‌ و باس له‌ كه‌سێك ده‌كات كه‌ له‌هه‌واڵگرى كار ده‌كات. ئه‌م فیلمه‌ له‌رِۆژانى داهاتوو له‌ روسیا و میسر و لوبنان و به‌رِازیل پێشكه‌ش ده‌كرێت، له‌مانگى داهاتوو له‌ ئینگلته‌را و ئه‌رجه‌نتین و فینله‌ندا و رۆمانیا و پورتوگال و ئیسپانیا، له‌ مانگى سێپتێمبه‌ر سوید و نه‌رویج ، ئیتاڵیا دوا وێستگه‌ى فیلمه‌كه‌یه‌ له‌ مانگى ئۆكتۆبه‌ردا.
Top