بیۆنسی لە مردن رزگاری بوو

بیۆنسی لە مردن رزگاری بوو
كاتێك گۆرانیبێژی ئەمریكی بیۆنسی نویلس لەگەڵ جای زی هاوسەری بە نیازی سەردانی ماركێتە بەناوبانگەكەی هارۆدز بوون، كە لە ئۆتۆمبێلەكەی هاتە خوارەوە ئۆتۆمبێلێكی دیكەی تەكسی خۆی بە دەرگەی ئۆتۆمبێلەكەی بیۆنسیدا كێشا و جگە لە زیانە ماددییەكان بیۆنسیش برینداربوو، بەڵام بەگوێرەی رووداوەكە بیۆنسی لە مردنێكی مسۆگەر رزگاری بووە.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی (زە سەن) دیمەنەكە زۆر ترسناك بوو، ئەگەر خوای گەورە نەبوایە، ئەوا بیۆنسی ئێستا لە ژیان نەمابوو و دەبوو بە بەشێك لە رابردوو، بەڵام رۆژنامەكە زانیاری زیاتری دەربارەی رووداوەكە و ناسنامەی شوفێری تەكسیەكە بڵاونەكردەوە.
Top