یومنا شری یه‌كێكه له سه‌ركه‌وتووترین بێه‌ر و پێشكه‌شكارانی به‌رنامه له لوبنان، به‌م دواییه هه‌ندێك كه‌س یومنایان به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه له‌گه‌ڵ میوانه‌كانی سه‌ما ده‌كات له به‌رنامه‌كانی، له وه‌ڵامی ئه‌م تۆمه‌تانه یومنا ده‌ڵێ: راسته من سه‌ما ده‌كه‌م، به‌ڵام سه‌ما كردنی من له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه منیش وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی ئاسایی چێژ له‌و گۆرانیانه وه‌رده‌گرم كه له به‌رنامه‌كه پێشكه‌ش ده‌كرێن، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌م كه‌شێكی خۆش له‌ناو ستۆدیۆدا دروست بكه‌م بۆئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه تاموچێژێكی تایبه‌ت و خۆشی هه‌بێت و نه‌بێته هۆی بێزار بوونی ئاماده‌بووان و بینه‌ران، چونكه من زۆر حه‌ز له ئه‌ته‌كێت و شتی ره‌سمی ناكه‌م.
ده‌رباره‌ی راگه‌یاندنیش ده‌ڵێ: كه‌سایه‌تی من زۆر گۆرِاوه و ئێستا هه‌ست ده‌كه‌م كه زۆر حه‌ز ده‌كه‌م مرۆڤێكی رۆشنبیر بم و زانیاریم ده‌رباره‌ی هه‌موو شتێك هه‌بێت به‌گوێره‌ی توانا.