فیلمە نوێیەكەی رۆبی بە كەڵكی نمایش كردن نایەت

فیلمە نوێیەكەی رۆبی بە كەڵكی نمایش كردن نایەت
خالد حەجەری دەرهێنەری نوێـرین فیلمی كچە هونەرمەندی میسری رۆبی رایگەیاند بەر لەوەی فیلمەكە لە میسر نمایش بكرێت لە فیستیڤاڵەكان نمایش دەكرێت لەوانەش فیستیڤاڵی ڤینیسیای ئیتالی.

سەبارەت بەوەی بۆچی سەرەتا لە فیستیڤاڵەكاندا نمایش دەكرێت، خالد حەجەر رایگەیاند كە ئەم فیلمە تایبەتمەندی خۆی هەیە و لە ئاستی فیلمە سیریەسەكانە هەر ئەمەش وایكرد بیر لەوە بكەینەوە سەرەتا پاڵپشتی دەرەكی بۆ فیلمەكە پەیدا بكەین، چونكە بابەتی فیلمەكە زۆر زەحمەتە لەرووی بەرهەمهێنانییەوە بۆیەش لە زۆر فیستیڤاڵ گەڕاین لەوانەش (كان و سانداس) تا توانیمان پاڵپشتی فەرەنسای بۆ پەیدا بكەین.

حەجەر ئەوە تۆمەتانەی رەتكردەوە كە هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندن دەربارەی فیلمەكە بڵاویان كردبۆوە وگوتی: هیچ دیمەنێكی سێكسی تێدا نییە كە بینەر نەتوانێت لە ماڵەوە سەیری نەكات، فیلمەكە باس لە كەبتی سێكسی دەكات كە زۆر لە كچانی میسری و عەرەب پێوەی دەناڵێنن بۆیە زۆر زەحمەتە بە ئاسانی تەقەبول بكرێت.
Top