عادل ئیمام لە ترسی ماچ كردن ناهێڵی كچەكەی ببێتە ئەكتەر

عادل ئیمام لە ترسی ماچ كردن ناهێڵی كچەكەی ببێتە ئەكتەر
ئەستێرەی كۆمیدیا عەرەبی عادل مكوڕە لەسەر ئەوەی كچەكەی نەچێتە نێو گۆڕەپانی هونەرییەوە بەهۆی ئەو دابونەریتانەی كە تا ئێستاش پێوەی پابەندە، لە هەمان كاتدا عادل ئێمام پێشبینی ئەوەی كرد كە محەمەدی كوڕی ببێتە یەكەم ئەستێرەی كۆمیدیا هەرچەندە دووچاری زوڵم دەبێتەوە لە كاروانی هونەری خۆیدا.
عادل ئێمام لە دیمانەیەكیدا دەربارەی كچەكەی دەڵێ:من ئێستاش لەسەر هەمان هەڵوێستی خۆمم، چونكە من بە دابونەریت و فەرهەنگێكی ئەوتۆ پەروەردە كراوم كە رێگا نادەن رازی بم بەوەی كچەكەم ببێتە ئەكتەر، چونكە من لە ئەساسدا خەڵكی مەنسورەم و بە هیچ شێوەیەك دڵخۆش نابم كە ببینم ئەكتەرێكی كوڕ كچەكەم ماچ بكات دواتریش من بچم دەستخۆشی لێ بكەم و بڵێم دیمەنێكی جوان بوو. هەر دەربارەی ماچ عادل ئێمام گوتی:دەڵێم ماچ دەبێ بیانوویەكی درامی هەبێت، زۆر جار هێرشم كراوەتە سەر لەسەر ئەم بابەتە تەنانەت هەندێك كەس بە تیرۆریست تاوانباریان كردم.
Top