هەیفا هەرەشە لە رۆتانا دەكات

هەیفا هەرەشە لە رۆتانا دەكات
دوای ئەوەی هەیفا وەهبی لە ماوەی رابردوو لە چەند كێشەیەكی یاسایی سەركەوت بەتایبەتی لەگەڵ یەكێك لە خزمەكانی دوای ئەوەی بە دزینی زێڕ و خشڵە گرانبەهاكانی تاوانباری كرد بوو.

پێدەچیت لە ماوەی داهاتوودا دووچاری كێشەیەكی دیكە ببێتەوە لەگەڵ كۆمپانیای رۆتانا دوای ئەوەی هەرەشەی لە رۆتانا كرد بۆ ئەوەی گۆرانی«إیه ده إیه ده» كە بڕیارە رۆلا سەعد بڵاوی بكاتەوە و لە كەناڵەكانی رۆتانا نمایش بكرێت.

هەیفا رایگەیاند كە رۆلا گۆرانییەكەی لە بەڕێوەبەری پێشووی كارەكانی حەمادە ئیسماعیل كڕیوە بەشێوەیەكی نایاسایی و بەڵگەی تەواوی هەیە لەسەر قسەكانی.
Top