شه‌وكه‌ت ئه‌مین خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ڕخنه‌گرانی فیستیڤاڵی مه‌ركیشی به‌ده‌ستهێنا

شه‌وكه‌ت ئه‌مین خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ڕخنه‌گرانی فیستیڤاڵی مه‌ركیشی به‌ده‌ستهێنا
"شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" به‌ فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ڕخنه‌گرانی 16مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ره‌بات" له‌ وڵاتی مه‌راكیش به‌ده‌ستهێنا.
به‌ پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتی كۆمپانیای "نارین فیلم" له‌ هه‌ولێر، سینه‌ماكاری كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" كه‌ به‌ فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" (كیك ئاف) KICK OFF و به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ به‌شی پێشبڕكێی عه‌ڕه‌بی 16مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ره‌بات" Rabat له‌ وڵاتی مه‌راكیش كردبوو، توانی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ڕخنه‌گرانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ به‌ده‌ستبێنێت. ئه‌م فیستیڤاڵه‌ له‌ رۆژانی 20 تا 26ی حوزه‌یران له‌ شاری ره‌باتی مه‌راكیش به‌ڕێوه‌چوو.
فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 29ی حوزه‌یران به‌ ئاماده‌بوونی شه‌وكه‌ت ئه‌مین له‌ میانه‌ی 12مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تایپه‌" Taipei له‌ تایوان نمایشكرا و بڕیاروایه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1ی ژوئیه‌ دووباره‌ نمایش بكرێت.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تایپه‌" رۆژی هه‌ینی 25ی حه‌زه‌یران له‌ شاری تایپه‌ پێته‌ختی وڵاتی تایوان ده‌ستی پێكردووه‌ و تاكوو رۆژی 15ی ژوئیه‌ درێژه‌ی ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی كۆ مپانیای "نارین فیلم".
Top