منداڵی لێ قەدەغە كرا

منداڵی لێ قەدەغە كرا
كچە ئەكتەر ئیڤا لۆنگۆریا رایگەیاند كەوا ناتوانێت لە ساڵی 2010 منداڵی دیكەی بێت نەك لەبەر چەند هۆكارێكی تەندروستی یان خۆی حەز ناكات، بەڵكو لەبەر ئەوەی بەرهەمهێنەری نوێترین زنجیرەكانی منداڵ بوون و سكپڕی لێ قەدەغە كردووە.
لۆنگۆریا دەڵێ: من و تۆنی پاركەری هاوسەرم بڕیارماندا بوو ژمارەی ئەندامانی خێزانەكەمان لەم ساڵدا زیاد بكەین، بەڵام بەرهەمهێنەی ئەو زنجیرەیەی كە بە ناوی (Desperate House Wives )ە وبڕیارە بەشداری تێدا بكەم رێگای پێنەدام، چونكە مارشا كرۆس كە ئەویش لەگەڵم بەشدارە سكی هەیە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی سیناریۆكەی گۆڕانكاری بەسەردا بكرێت و نووسەری سیناریۆكەی تووشی گرفتێكی گەورە كردەوە، هەروەها رەنگە ببێتە هۆی دواكەوتنی سكپڕیەكەم، چونكە هەفتانە سێ تا چوار رۆژی خەریكی كاركردنم لە لۆس ئەنجلۆس و كۆتایی هەفتە دەگەڕێمەوە تكساس.
شایەنی گوتنە ئیڤا هاوسەری تۆنی پاركەری یاریزانی تۆپی سەبەتەی ئەمریكییە.
Top