لەسەر كچێكی ئیسرائیلی خالد نەبەوی سزا دەدرێت

لەسەر كچێكی ئیسرائیلی خالد نەبەوی سزا دەدرێت
نەقیبی هونەرمەندانی میسری ئەشرەف زەكی بڕیاریدا لێكۆڵینەوە لەگەڵ هونەرمەند خالد نەبەویدا بكرێت دوای ئەوەی بە هاوبەشی لەگەڵ كچە ئەكتەری ئیسرائیلی لیزار شارخی بەشداری لە فیلمی (اللعبە العادلە) دا كرد و ئەم فیلمە كە ناومی واتسی ئەكتەری هۆڵیۆدیش بەشدار بوو لە فیستیڤاڵی(كان)ی سینەمایی بەشدار بوو و ئەو وێنانەی خالد كە لەسەر فەرشی سووری كان لەگەڵ لیزار بڵاوكرانەوە زیاتر هونەرمەندانی میسری توڕە كرد و نارەزاییەكی زۆریان دژی خالد دەربڕی.
ئەشرەف زەكی رایگەیاند كە خۆی قسە لەگەڵ خالد نەبەوی دەكات سەبارەت بەم مەسەلەیە، چونكە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی سەندیكای هونەرمەندانی میسر نابێ بەهیچ شێوەیەك ئەكتەرانی میسری بەشداری لە كارێكدا بكەن بە هاوبەشی لەگەڵ ئەكتەرانی ئیسرائیل و لیزار شارخیش پێشتر لە ریزی سوپای ئیسرائیلی كاری كردووە بۆ ماوەی دوو ساڵ.
شایەنی باسە لەم فیلمەدا خالد رۆڵی زانایەكی ئەتۆمی عێراقی دەبینێت و لیزاریش رۆڵی كچێكی ئەمریكی كە دەیەوێ هەندێك زانیاری لە خالد وەربگرێت دەربارەی هێزی ئەتۆمی عێراقی.
Top