شاكیرا شێتی نەستەلەیە

شاكیرا شێتی نەستەلەیە
ئەستێرەی جیهانی شاكیرا رایگەیاند كە زۆر حەز لە نەستەلە دەكات بە راددەیەك ئەوكاتەی سیستەمێكی خواردنی زۆر توند و تایبەتی پەیڕەو دەكرد خەونی بە نەستەلەوە دەبینی.

شاكیرا هەروەها دەڵێ: بەر لە تۆمار كردنی گۆرانی (شی وولف) پێویست بوو سیستەمێكی خواردنی زۆر توند پەیڕەو بكەم بۆ ماوەیەكی دیاریكراو و بە هیچ شێوەیەك بۆم نەبوو نەستەلە بخۆم بۆیە زۆر جار خەونم پێوە دەبینی و بەیانیان كە لە خەو هەڵدەستام بۆی دەگریام، هەر بۆیە دوای تۆماركردنی گۆرانییەكە یەكسەر چووم بۆ قاوەخانەیەك و پێنج پارچە نەستەلەی كاتۆم خوارد.
Top