پاڵه‌وانی زنجیره‌ی دۆڵی گورگه‌كان سه‌ردانی پارێزگای بهسرِه ده‌كات
دوێنێ هه‌ینی له پارێزگای بهسرِه پێشانگایه‌كی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی به به‌شداری 200 كۆمپانیای بیانی كه زۆربه‌یان توركی بوون كرایه‌وه.
كۆمپانیا توركییه‌كان بۆ په‌یداكردنی ره‌واجی كه‌ل و په‌له بازرگانییه‌كانیان پشتیان به پاڵه‌وانی زنجیره‌ی دوڵی گورگه‌كان جۆركان ئۆیجۆن به‌ست.
ئه‌مه‌و له میانی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه كه كونسوڵی توركیا له بهسرِه عه‌لی ره‌زا ئۆزجۆ به‌شداربوو، جه‌ماوه‌رێكی زۆر بوتایبهت توێژی گه‌نج و لاوان بهگورِوتینهوه به‌شداریان له‌كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه كرد به شێوه‌یه‌ك به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و دروست بوونی پاڵه په‌ستۆ ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی پێشانگاكه تێكشكاو به‌شداربووان بهگورِو تینه‌وه خۆیان له پاڵه‌وانی زنجیره‌ی دۆڵی گورگه‌كان نزیك كرده‌وه‌و له‌لای خۆشیانه‌وه پیاوانی پۆلیس و ئاسایش ناچاربوون خه‌ڵكه‌كه له ئۆیجۆن دووربخه‌نه‌وه.
دواتر له وتاری كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا بۆ كه‌ل و په‌له توركییه‌كان ئۆیجۆن پشتگیری خۆی بۆ كۆمپانیا توركییه‌كان دووپاتكرده‌وه‌و داوای له به‌شداربووان كرد شان به‌شانی ئه‌و ره‌واج بۆ كه‌ل و په‌لی كۆمپانیا توركییه‌كان په‌یدابكه‌ن و ببنه كرِیاری باشی ئه‌و كه‌ل و په‌له توركییه‌كان.