ره‌نگه‌ واده‌ی ئۆسكار پێش بخرێت

ره‌نگه‌ واده‌ی ئۆسكار پێش بخرێت
رێكخه‌رانی ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار بیر له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ واده‌ی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان له‌ ساڵی 2012 پێش بخه‌ن كه‌ ساڵانه‌ له‌ مانگی شوبات ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی دروستبوونی ركابه‌رێتییه‌كی زیاتر له‌ نێوان ستۆدیۆ و كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری له‌ هۆڵیۆد، له‌ چه‌ند ساڵی دواییشدا وا باو بوو كه‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ له‌ رۆژی 27ی مانگی شوبات به‌رِێوه‌ ده‌چوو، به‌ڵام تا ئێستا برِیاری كۆتایی له‌باره‌ی ئه‌م برِیاره‌وه‌ نه‌دراوه‌ و شاره‌زایانی سینه‌ما پێیان وایه‌ ئه‌م پێشنیاره‌ ره‌نگه‌ كاریگه‌ری سلبی و ئیجابی هه‌بێت له‌سه‌ر پیشه‌سازی سینه‌ما له‌ ئه‌مریكا .
Top