عیسا مێرگه‌سۆرى خاوه‌نى كۆمپانیاى ( هاى لێڤل بۆ راگه‌یاندن و به‌رهه‌م هێنانى هونه‌رى ) رایگه‌یاند كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ى داهاتوو ، ئه‌لبۆمى نوێى هانى به ناوى ( دایك ) كه به واتاى نیشتمانى كوردان ( كوردستان ) ده‌كه‌وێته به‌ر ده‌ستى لایه‌نگرانى ده‌نگى به سۆزى هانى ، ئه‌لبۆمى نوێى هانى به ناوى ( دایك ) كه له 11 تراك گۆرانى به سۆز پێك هاتووه به ناوه‌كانى ( دڵ ته‌نگى - یار - ژنم ژینم - وه‌یادى سالان - كوردستان - چاوه‌روانى - پێكه‌وه - گوڵ بارین - خۆشه‌ویستیم - پیلى ستانك - گه‌رامه‌وه ) كه له تێكستى شاعێرانى وه‌ك (عه‌بدولله په‌شێو- سه‌عیدى - ئه‌دیب چه‌لكى - لوقمان ره‌حیمى - ئه‌حمه‌د موحه‌مه‌دى - هانى - فریدون ئه‌رشه‌دى ) و میلۆدى سه‌رجه‌م گورانیه‌كان له لایه‌ن خودى هونه‌رمه‌ند ( هانى ) یه‌وه دانراون و ئاره‌نجۆرى میوزیكیش له لایه‌ن ( ئاكۆ عه‌زیز و هانى ) جىَ به جىَ كراون ، 3 له گورانیه‌كانى ئه‌م ئه‌لبۆمه‌ى به زاراوه‌ى كرمانجى و یه‌كه‌كیان هه‌ورامى و ئه‌وانى تر سۆرانین ، شایانى باسه كارى تۆماركردنى ده‌نگ له پێشكه‌وتووترین ستۆدیۆكانى ئالمانیا و توركیا كارى بۆ كراوه و له ئاستێكى زۆر به‌رزى هونه‌ری به ئه‌نجام گه‌ینراوه ،
شایانى باسه ئه‌م ئه‌لبۆمه به هاوكارى و سپۆنسه‌رى كۆمپانیاى كۆره‌ك تیلیكۆم و له سه‌ر ده‌ستى كۆمپانیاى ( هاى لێڤل بۆ راگه‌یاندن و به‌رهه‌م هێنانى هونه‌رى ) بلاو ده‌كرێته‌وه ،
له كۆتای مێرگه‌سۆرى داواى له هه‌واداران و خه‌مخۆرانى پێشكه‌وتنى هونه‌ر و میوزیكى كوردى كرد كه خۆیان دوربگرن له كۆپى كردنى ئه‌م ئه‌لبۆمه و ئه‌لبۆمه‌كانى تر‌ى هونه‌رمه‌ندان و بۆ ئه‌م ئامانجه‌ش هانى خه‌لك بده‌ن كه نوسخه‌ى ئۆرجینال به كاربێنن .