كورته‌ فیلمی "قه‌سیده‌ی ئاوێنه‌"ی شه‌هرام عه‌لیدی ئاماده‌ی نمایش بوو

كورته‌ فیلمی
كورته‌ فیلمی ئه‌زموونی "قه‌سیده‌ی ئاوێنه‌" له‌ ده‌رهێنانی شه‌هرام عه‌لیدی كه‌ دووه‌مین فیلمه‌ له‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ كورته‌ فیلمی ئه‌م سینه‌ماكاره‌ كورده‌، دوای ته‌واوبوونی دوایین قۆناغه‌كانی مونتاژ و ده‌نگدانان، ئاماده‌ی نمایش بوو.
به‌ پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتی كورته‌ فیلمی "قه‌سیده‌ی ئاوێنه‌"، كورته‌ فیلمی ئه‌زموونی "قه‌سیده‌ی ئاوێنه‌" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد شه‌هرام عه‌لیدی كه‌ دووه‌مین فیلمه‌ له‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ كورته‌ فیلمی ئه‌م سینه‌ماكاره‌ به‌ ناوه‌كانی "چوارینه‌ی ئاو"، "قه‌سیده‌ی ئاوێنه‌" و "غه‌زه‌لی رووناكی" دوای ته‌واوبوونی دوایین قۆناغه‌كانی مونتاژ و ده‌نگدانان، ئاماده‌ی نمایش كردنه‌. هه‌روه‌ها شه‌هرام عه‌لیدی بڕیاروایه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ست به‌ سازكردنی كورته‌ فیلمی "غه‌زه‌لی رووناكی" بكات.
به‌رهه‌مهێنه‌ری "قه‌سیده‌ی ئاوێنه‌" له‌ ئه‌ستۆی "مركز گسترش سینمای مستند و تجربی ایران" واته‌ "ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای دیكۆمێنتی و ئه‌زموونی ئێران" دایه‌ و هه‌ر وه‌كوو فیلمه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و سێ كۆمه‌ڵه‌ فیلمه‌، بێ دیالۆگه‌ و كه‌شوهه‌وایه‌كی ته‌واو دیمه‌نی و گرافیكی هه‌یه‌.
"قه‌سیده‌ی ئاوێنه‌" چیرۆكی تیكه‌ ئاوێنه‌یه‌كی شكاوه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌سته‌كانی منداڵێكه‌ سه‌رده‌مێك تێپه‌ڕده‌كات. ئه‌م كورته‌ فیلمه‌ ئه‌زموونییه‌، گێڕانه‌وه‌یه‌كی ئازاده‌ له‌ یه‌كێك له‌ شێعره‌كانی مه‌ولانا شاعیری ناوداری ئێرانی كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئابستره‌ و ئه‌زموونی له‌ لایه‌ن شه‌هرام عه‌لیدییه‌وه‌ ساز كراوه‌.
ستافی ئاماده‌ كردنی كورته‌ فیلمی "قه‌سیده‌ی ئاوێنه‌" بریتین له‌:
نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر: شه‌هرام عه‌لیدی
وێنه‌گر: ئه‌میر عه‌لی وه‌یسی
ده‌نگدانه‌ر: حوسێن قوورچیان
مونتاژ: كامران جاهیدی
به‌رپرسی به‌رهه‌م: فه‌رهاد چوده‌ریان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی: مه‌نسوور جیهانی و مه‌نووچێهر جیهانی
به‌رهه‌مهێنه‌ر: ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای دیكۆمێنتی و ئه‌زموونی ئێران.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی كورته‌ فیلمی "قه‌سیده‌ی ئاوێنه‌".
Top