ئه‌نجێلینا كرا به‌ شاژنی میسر

ئه‌نجێلینا كرا به‌ شاژنی میسر
ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی "ئه‌نجێلینا جۆلی" له‌دوواین فیلمیدا كه‌ به‌م زووانه‌ له‌ سینه‌ماكان په‌خش ده‌كرێت، رۆڵی "كلیۆپاترا"ى شاژنی میسر ده‌بینێت، كه‌ چیرۆكه‌كه‌ى له‌ په‌رتوكی "Queen of the Nile Cleopatra: A Life" وه‌رگیراوه‌.
جێی باسه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ پێیوایه‌ باشترین ئه‌كته‌ر كه‌ بتوانێت كه‌سایه‌تی ئه‌و شاژنه‌ مه‌زنه‌ مێژوویه‌ى میسر ببینێت، ئه‌نجێلینایه‌ چونكه‌ خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزه‌ له‌ رۆڵ بینین له‌یه‌ك كاتدا ده‌توانێت، توورِه‌یی و شادی ده‌رببرِێت كه‌ ئه‌وه‌ سیفه‌تی پاشاكان بووه‌.
Top