ئه‌كته‌ری سینه‌مایی هۆلیۆد (چارلی چین) به‌هۆى ده‌ستدرێژی كردنى بۆ خێزانه‌كه‌ى، دادگا برِیاری به‌ندكردنی بۆ ده‌ركرد، هه‌ر له دادگا به‌ندیخانه‌یه‌كی بۆ دیاریكرا كه ره‌نگه زیاتر له هۆتێل بچێت، چونكه هه‌ر به‌ندكراوێك هۆده‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، كه هه‌موو پێداویستییه‌كانی وه‌ك گه‌رماو، ته‌ختی نوستن، ته‌له‌فزیۆن و ئینته‌رنێتى تێدایه، ژه‌مه خۆراكه‌كانیشی به‌پێی ویستی خۆی بۆ ئاماده ده‌كرێت.