"شڕێك بۆ هەتا هەتایە" لەپێشكەوتنەكانی بەردەوامە

. فیلمی "Shrek Forever After" شرێك بۆ هەتاهەتایە، كە بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمە ئەنیمەیشنەكانی شرێك-ـە، توانی 146 ملیۆن دۆلار كۆمكاتەوە، پلەی یەكەمی ریزبەندی بۆكس ئۆفیسی سینەماكانی ئەمەریكا بۆ دوو هەفتە لەسەر یەك بەدەست بێنێت بەدەست بێنێت. بەشی یەكەمی فیلمی شڕێك لە ساڵی 2001 بەرهەمهێنرا، ئەوكات توانی ئەنیمەیشن هەنگاوێك بەرەو پێش ببات و بەرەو قۆناغێكی تری ببات، هەربۆیە لەو كاتەوە هەر بەشێكی فیلمی شرێك دەبچوایە، رەخنەگران لەپێشدا وردەبوونەوە، بزانن چ داهێنانێكی لە جیهانی ئەنیمەیشندا كردووە، بۆیە دەتوانین بڵێین شرێك قوتابخانە و رێچكەیەكی تایبەتی ئەنیمەیشنە. بەشی چوارەمی فیلمی شرێك وەك هەریەك لەبەشەكانی تری فیلمەكە بەشێوەی سێ رەهەندی دروستكراوە، بەڵام لەم بەشەدا وردەكاری زۆرتر بەكار هاتووە كەمیش وەك بەشەكانی تری پێشخۆی هەنگاوهاویشتنێكی لەجیهانی ئەنیمەیشن لەخۆگرتووە، و سیستەمی HD گرتەكانی دروست كراوە. فیلمەكە لەدەرهێنانی "مایك میشێل"ـە و گەورە ئەستێرەكانی هۆلیۆد "مایك مایرز، كامیرۆن دیاز، ئەنتۆنیۆ باندێراس، جۆلی ئەندرۆز" دەنگەكانیان لەسەر تۆمار كردوون.
Top