خەڵاتەكانی میوزیك ئەوارد بۆ ساڵی 2010

خەڵاتەكانی میوزیك ئەوارد بۆ ساڵی 2010
ئەلیسا بۆ جاری سێیەم بووە باشترین گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لای هەموولایەك ئاشكرایە، خەڵاتەكانی میوزیك ئەوارد كە ساڵانە لە مۆرتیكالۆی فەرەنسا دەبەخشرێتە باشترینەكانی هونەری میوزیك و گۆرانی، گەورەترین خەڵاتە بۆ هونەرمەندانی ئەو بوارانە، ئەو هونەرمەندەی ئەو خەڵاتە وەردەگرێت جێگەیەكی پڕشنگداری دەبێت لە هونەری گۆرانی و بە هونەرمەندێكی جیهانی ناوزەند دەكرێت.

خەڵاتی میوزیك ئەواردی 2010 تایبەتمەدییەكی تایبەتی خۆی هەیە، ئەمەش لەبەر ئەوەی كە ساڵی پار ئەم خەڵاتە نەبەخشرا، كە ئەمە بۆ یەكەمجارە رووبدات لە مێژووی دامەزراندی ئەم خەڵاتە، هەربۆیە چاوی جیهان بەشێوەیەكی تایبەتی تر لەسەر ئەم ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتانە بوو.

جێنیفەر لۆپێزی ئەكتەر و گۆرانیبێژی جیهانی خەڵاتی كەسایەتی ئەفسوناوی هونەری وەرگرت، كە ئەمە گرنگترین خەڵاتە، بەشێوەیەكی گشتی ئەلبوومی (poker face) ی گۆرانیبێژ لادی گاگا، خەڵاتی باشترین ئەلبومی وەرگرت، گۆرانییەكی ئەو ئەلبومەش بەباشترین گۆرانی دەستنیشان كرا، ئەمەی خوارەوە گرنگترین خەڵاتەكانی میوزیك ئەواردە:

باشترین گۆرانیبێژی ئەفەریقا: ئاكۆن، ئەمریكا: لادی گاگا، ئاسیا: نامی ئامورا، كەنەدا: میشێل بوبل، فەڕەنسا: داڤید گویتا، ئەڵمانیا: گروپی رامستێن، ئیتاڵیا: تیزیانۆ فێررۆ، ئەمریكای لاتین: شاكیرا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست: ئەلیسا
Top