عـادل ئیمام: رێكلامم بۆ ئیسرائیل نەكردووە

عـادل ئیمام: رێكلامم بۆ ئیسرائیل نەكردووە
لە وەڵامی لێدوانێكی نیللی شیلا هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئیسرائیلی لە قاهیرە دەربارەی فیلمی (السفارة فی العمارة)، عادل ئیمامی ئەكتەری بەناوبانگ و پاڵەوانی فیلمەكە رایگەیاند كە فیلمەكە بەهیچ شێوەیەك رێكلام نەبووە بۆ بوونی ئیسرائیل و ئیعتیراف پێكردنی.

عادل ئیمام وتی: بەهیچ شێوەیەك پڕوپاگەندە بۆ بكوژانی منداڵان ناكەم و بە توندی دژی ئاسایی كردنەوەی پێوندییەكانی میسرم لەگەڵ ئیسرائیل، مەبەستی من لەو فیلمە ئەوە بوو كێشەی فەلەستین لە قاڵبێكی كۆمیدیدا نیشان بدەم، چونكە پێموایە بە كۆمیدیا دەتوانین كێشە هەرە گەورەكانمان چارەسەر بكەین و سەركەوتنی فیلمەكەش بەڵگەی وشیاری سیاسی جەماوەرە. شایەنی وتنە شیلا كە بە رەچەڵەك خەڵكی سوریایە لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ كەناڵی ئەلعربیە خۆشەویستی و سەرسامی خۆی بۆ هونەرمەندی كۆمیدی عادل ئیمام و فیلمی (السفارة فی العمارة)، دەربڕی بوو.
Top