هه‌لۆكانى دهۆك تاجى زیَریان له‌سه‌رنا
له یارى كۆتایى خولى نایابى یانه‌كانى عیَراقى هه‌ردوو یانه‌ى دهۆك و ته‌له‌به له یاریگاى شه‌عب به‌یه‌ك گه‌یشتن ویانه‌ى دهۆك بووه پاڵه‌وان.
له دواین یارى خولى نایابى یانه‌كانى عیَراقى هه‌ردوو یانه‌ى دهۆك و ته‌له‌به رووبه‌رووى یه‌كترى بووه‌نه‌وه له‌م یاریشدا یانه‌ى دهۆك بۆیه‌كمجاره له‌میَژووى یانه‌كه توانى ئاستیَكى به‌رز پیَشكه‌ش بكات،له گیَمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه ئاستیَكى مام ناوه‌دیان پیَشكه‌ش كرد‌و به‌لاَم گشت هه‌وله‌كانیان بىَ سود بوو یارییه‌كه به‌بىَ گۆڵ كۆتایى هات .له گیَمى دووه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى یانه‌ى دهۆك به پلانى رِاهیَنه‌رى یانه‌كه‌یان باسم قاسم توانیان ئاستیَكى به‌رزپیَشكه‌ش بكه‌ن و هه‌رزوو جله‌وى یارییه‌كه بۆخۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن ویاریزان خالید موشیر توانى تاكه گۆڵى سه‌ركه‌وتنى یانه‌ى دهۆك تۆمار بكات وجامه‌كه به‌روو شارى دهۆك بگوازنه‌وه بۆیه‌كه‌مجاریش له میَژووى یانه بووه پاڵه‌وانى خولى نایابى عیَراقى .