هه‌ولیَر نه‌یتوانى دڵ جه‌ماوه‌ركه‌ى خۆش بكات
رۆژى هه‌ینى یانه‌ى هه‌ولیَر له‌سه‌ر یاریگاى شه‌عب رووبه‌رووى یانه‌ى زه‌وراى شارى به‌غدا بووه نه‌یتوانى یارییه‌كه بباته‌وه و دڵ جه‌ماوه‌ركه‌ى خۆش بكات .
له میانى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عیَراقى ،رۆژى هه‌ینى بۆدیارى كردنى له‌سه‌رپله‌كانى سىَ یه‌م و چواره‌م هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولیَرو زه‌ورا له شارى به‌غدا بۆیه‌كمجار له‌م وه‌رزه له‌سه‌ر یاریگاى شه‌عب به‌یه‌ك گه‌یشتن ،له گیَمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولیَر توانیان ئاستیَكى به‌رز پیَشكه‌ش بكه‌ن وچه‌ندین هیَرشى ترسناك بكه‌ن سه‌رگۆڵى تیپى زه‌ورا به‌لاَم گشت هه‌وله‌كانیان بىَ سوود بوو ،له كۆتایى گیَمى یه‌كه‌م یاریزان ئیحسان توركى گۆلى پیَشكه‌وتنى بۆیانه‌ى زه‌ورا تۆمار كرد ،له گیَمى دووه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى هه‌ولیَر به‌نیازى گۆریى ئه‌نجامى یارییه‌كه هاتنه نیَو یاریگا به‌لاَم ئه‌مجاره‌ش له هه‌له‌یكى هیَلى به‌رگرى یانه‌كه مسته‌فا ئه‌حمه‌د له خوله‌كى 58گۆلى دووه‌میان تۆماركرد،دواى ئه‌م گۆله‌ش هیَرشه‌كانى هه‌ولیَر به‌رده‌وام بوو تاخوله‌كى 63 ئه‌حمه‌د سه‌لاح به لیَدانى سزا توانى تاكه گۆلى یانه‌ى هه‌ولیَر تۆمار بكات و یارییه‌كه به ئنجامه بۆبه‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى زه‌ورا كۆتایى هات و یانه‌ى هه‌ولیَر پله‌ى چواره‌مى به‌ده‌ست هیَنا .