خولى برایه‌تى: ئارارارت بووه‌ پاڵه‌وان

خولى برایه‌تى: ئارارارت بووه‌ پاڵه‌وان
گولاَن :كارزان كانه‌بى
رۆژى پیَنج شه‌ممه‌ له‌ دواین یارى كۆتایى خولى برایه‌تى ،هه‌ردوو یانه‌ى ئارارات وئاسۆ به‌یه‌ك گه‌یشتن و ئارارات بووه‌ پاله‌وانى خوله‌كه‌.
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى برایه‌تى بۆیانه‌كان شارى هه‌ولیَروكه‌ سالانه‌ یه‌كیَتى تۆپى پىَ لقى هه‌ولیَر سازى ده‌كات وه‌كو خۆئاماده‌كردنیَك بۆیارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ، دواى به‌ریَوه‌چوونى 13رۆژ له‌ یارییه‌كانى خوله‌كه‌ هه‌ردوو یانه‌ى ئاسۆو ئارارات له‌ هه‌ردوو كۆمه‌له‌كه‌ى خۆیان گه‌یشتنه‌ یارى كۆتایى خوله‌كه‌ ، شه‌وى پیَنج شه‌ممه‌ له‌سه‌ر یاریگاى دووه‌مى یانه‌ى ئارارات ،یارى كۆتایى له‌ نیَوان هه‌ردوو یانه‌ى ئارارات و ئاسۆ ئه‌نجام درا ،له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى ئارارات توانیان ئاستیَكى یه‌كجار به‌رز پیَشكه‌ش بكه‌ن و یارییه‌كه‌ش به‌ ئه‌نجامى (4-1)گۆڵ ببه‌نه‌وه‌ و ببنه‌ پاڵه‌وانى خوله‌كه‌ ،شایه‌نى باسه‌ ئه‌مه‌ پیَنجمین خول بوو كه‌وا ئه‌نجام بدریَت بۆیانه‌كانى شارى هه‌ولیَر.له‌ كۆتایش خه‌لات و دیارى به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوان دابه‌شكرا .
Top