سبه‌ى هه‌ولیَر له‌سه‌ر پله‌ى سىَ یه‌م یارى ده‌كات

سبه‌ى هه‌ولیَر له‌سه‌ر پله‌ى سىَ یه‌م یارى ده‌كات
گولاَن :كارزان كانه‌بى
بریاره‌ سبه‌ى هه‌ینى یانه‌ى هه‌ولیَر له‌سه‌ر یاریگاى شه‌عب رووبه‌رووى یانه‌ى زه‌وراى شارى به‌غدا ببیَته‌وه‌.
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عیَراقى ،بریاره‌ سبه‌ى هه‌ینى بۆدیارى كردنى له‌سه‌رپله‌كانى سىَ یه‌م و چواره‌م هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولیَرو زه‌ورا له‌ شارى به‌غدا بۆیه‌كمجار له‌م وه‌رزه‌ له‌سه‌ر یاریگاى شه‌عب به‌یه‌ك بگه‌ن ،له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى هه‌ردوو یانه‌ هه‌ولى به‌ده‌ست هیَنانى پله‌ى سىَ یه‌م ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ى بتوانن له‌ جامى یه‌كیَـتى یانه‌كانى ئاسیا به‌شدار بن ،له‌م یاریشدا یانه‌ى هه‌ولیَر به‌ هه‌ر نرخیَك بیَت ،به‌ هۆى له‌ده‌ست دانى یارى فیناڵى كۆتایى ئاره‌زووى ئه‌وه‌ ده‌كات بتوانى گره‌وه‌ى یارییه‌كه‌ له‌ یانه‌ى زه‌ورا بباته‌وه‌ ،یارییه‌كه‌ش له‌ كات ژمیَر30-4ئیَواره‌ ئه‌نجام ده‌دریَت .به‌بىَ ئاماده‌بوونى هانده‌رانى هه‌ردوو یانه‌ .
Top