هه‌ولیَر له‌ یارى كۆتایى بىَ به‌ش بوو،دهۆكیش بۆیارى كۆتایى

هه‌ولیَر له‌ یارى كۆتایى بىَ به‌ش بوو،دهۆكیش بۆیارى كۆتایى
گولاَن:كارزان كانه‌بى
رۆژى سىَ شه‌ممه‌ یانه‌ى هه‌ولیَر له‌ شارى به‌غدا نه‌یتوانى سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات و به‌م هۆیه‌ش نه‌گه‌یشته‌ یارى كۆتایى خوله‌كه‌.
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عیَراقى ،له‌ یارى گه‌رِانه‌وه‌ى خوله‌كه‌ رۆژى سىَ شه‌ممه‌ له‌ كات ژمیَر 30-3ئیَواره‌ له‌ شارى به‌غدا له‌ یارییه‌كى چاره‌نوسازدا كورِانى پاسه‌وانانى قه‌لاى زه‌رد رووبه‌رووى یانه‌ى ته‌له‌به‌ى شارى به‌غدا بوونه‌وه‌ له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولیَر به‌ دریَژایى 90خوله‌كى یارییه‌كه‌ توانیان ئاستیَكى به‌رز پیَشكه‌ش بكه‌ن و چه‌ندین هیَرشى یه‌ك له‌دواى یه‌كیان برده‌ سه‌رگۆڵى یانه‌ى تیپى میواندار به‌لاَم گشت هه‌وله‌كانیان بىَ سوود بوو ،له‌ ئه‌نجامیشدا هه‌ردوو یانه‌ به‌بىَ گۆڵ یه‌كسان بوون ویانه‌ى ته‌له‌به‌ گه‌یشته‌ یارى كۆتایى خولى نایاب،هه‌ر له‌شارى به‌غداش یانه‌ى دهۆك سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى تووشى دۆرِان هات به‌ ئه‌نجامى (1-0)گۆڵ توانى خۆى بگه‌ینیَته‌ یارى كۆتایى خوله‌كه‌ ،هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولیَرو زه‌وراش له‌سه‌ر پله‌كانى سآ یه‌م وچواره‌م یارى ده‌كه‌ن .
Top