باسكه‌ى زاخۆ بووه‌ پله‌ نایاب

باسكه‌ى زاخۆ بووه‌ پله‌ نایاب
گولاَن:كارزان كانه‌بى
هه‌ردوو یانه‌ى زاخۆ ونه‌جه‌ف ده‌رباز بوونه‌ خولى پله‌ نایابى باسكه‌ى عیَراقى ،دواى ئه‌وه‌ى له‌ خولیَكى پالاوتن ده‌ر بازیان بوو.
له‌ هۆلى بنكه‌ى وه‌رزش ولاوانى زاخۆ یارییه‌كانى پالاوتنى خولى شایاندنى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كگانى باسكه‌ى عیَراقى ،به‌به‌شدارى هه‌ره‌یه‌ك له‌ یانه‌كانى زاخۆ و نه‌جه‌ف ومینا وعومالى موسل به‌ریَوه‌ چوو ،له‌م خوله‌شدا یانه‌ى زاخۆ دواى ئه‌وه‌ى توانى ئاستیَكى به‌رز پیَشكه‌ش بكات .له‌ یارییه‌كانى خوله‌كه‌ وبه‌سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر یانه‌كانى نه‌جه‌ف وعومال ومینا خۆى گه‌یانده‌ خولى نایابى باسكه‌ى عیَراقى،له‌ یارى كۆتایشداتوانى له‌ یانه‌ى میناى ركابه‌رى بباته‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى (93-69)خاڵ به‌م ئه‌نجامه‌ش ببوه‌ پاله‌وانى خولى پله‌ یه‌ك وسه‌ركه‌وت بۆریزى پله‌ نایاب ویانه‌ى نه‌جه‌فیش به‌ پله‌ى دووه‌م سه‌ركه‌وت .
Top