ههندریَن وئاسۆ سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد
له میانى یارییه‌كانى خولى برایه‌تى بۆیانهكانى شارى ههولیَر ،یانه‌ى ههولیَر له به‌رامبه‌ر یانه‌ى ههندریَن توشى دۆرِان هات .
له میانى یارییه‌كانى خولى برایه‌تى بۆیانه‌كان شارى ههولیَروكه سالانه یهكیَتى تۆپى پىَ لقى ههولیَر سازى ده‌كات وه‌كو خۆئامادهكردنیَك بۆیارییهكانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ، له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى ئارارات هه‌ردوو یانه‌ى ههندریَن وههولیَر له یارییه‌كى بههیَز به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى ههندریَن توانیان ئاستیَكى به‌رز پیَشكهش بكه‌ن ویارییه‌كه به ئه‌نجامى (5-1)گۆڵ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهیَن و،له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى پیَشمهرگهى ههولیَریش ،یانه‌ى ئاسۆ رووبه‌روى یانه‌ى پیَشمهرگه بووه له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى ئاسۆ توانیان یارییه‌كه به گۆلیَكى بىَ به‌رامبه‌ر ببه‌نه‌وه ،به ئه‌نجامه‌ش هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى (ههندریَن وئارارات وئاسۆوبروسك )سه‌ركه‌وتن بۆچوار گۆشه‌ى زیَرینى خوله‌كه.