خولى سینیى سینیانى تیپه‌كانى هه‌ولیَرو كه‌ركوك ده‌ستى پىَ كرد

خولى سینیى سینیانى تیپه‌كانى هه‌ولیَرو كه‌ركوك ده‌ستى پىَ كرد
گولان:ئیسماعیل ره‌ئوف
له‌ شارى هه‌ولیَر خولى سینى سینیانىَ تیپه‌كانى هه‌ولیَروكركوك له‌ شارى هه‌ولیَر ده‌ستى پىَ كرد.
وه‌كو نه‌ریه‌تیَكى سالاَنه‌ى خه‌لكى شارى هه‌ولیَرو به‌ بۆنه‌ى مانگى ره‌مه‌زانى پیَرۆزه‌وه‌ وه‌كو هه‌مووسالیَك و تیپه‌كانى شاره‌كانى هه‌ولیَرو كه‌ركوك و پردىَ به‌شداریان كردوه‌ له‌ خولى سینى سیانیانى هه‌ولیَرییه‌كان ،شه‌وانه‌ش به‌ ئاماده‌ بوونى جه‌ماوه‌ریَكى زۆرى ئه‌م یارییه‌ له‌ پاركى مناره‌ به‌ به‌شدارى بیست تیپ ئه‌نجام ده‌دریَت تا دره‌نگانى شه‌و یارییه‌كانى به‌ گۆرانى و فۆلكلۆرى توركى به‌رده‌وام ده‌بیَت و،ماوه‌ى خوله‌كه‌ش تا نزیكى كۆتاییه‌كانى رۆژى ره‌مه‌زان به‌رده‌وام ده‌بیَت ،ئه‌م خوله‌ش نوسینگه‌ى توركمان سالاَنه‌ ریَكى ده‌خات بۆتیپه‌كانى شارى هه‌ولیَرو كه‌ركوك و پردىَ و ناوچه‌كانى ده‌ورو به‌رى ئه‌نجام ده‌دریَت .له‌لایه‌كى تره‌وه‌ ،له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ له‌ باغى شارى هه‌ولیَر خولیَكى سینى سینیانى گه‌ره‌كه‌كانى شارى هه‌ولیَر ده‌ستى پىَ كردو شه‌وانه‌ش یارییه‌كانى له‌ باغى شار ئه‌نجام ده‌دریَت .
Top