له‌ چوار گۆشه‌ى زیَرین: هه‌ولیَر تووشى دۆرِان هات

له‌ چوار گۆشه‌ى زیَرین: هه‌ولیَر تووشى دۆرِان هات
گولاَن :كارزان كانه‌بى
رۆژى هه‌ینى یانه‌ى هه‌ولیَر له‌سه‌ر یاریگاى خۆى تووشى دۆرِانیَكى له‌ ناكاو هات به‌ ئه‌نجامى گۆلیَكى بىَ به‌رامبه‌ربه‌ یانه‌ى ته‌له‌به‌.
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عیَراقى ،رۆژى هه‌ینى یانه‌ى هه‌ولیَر به‌ ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌ریَكى زۆرى وه‌رزش دۆست ،میواندارى یانه‌ى ته‌له‌به‌ى شارى به‌غداى كرد،له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولیَر له‌ گیَمى یه‌كه‌م ئاستیَكى به‌رزیان پیَشكه‌ش كرد به‌لاَم یانه‌ى ته‌له‌به‌ گۆلیَكى تۆماركردله‌ر یَگاى یاریزان عقیل كه‌ریم،له‌ گیَمى دووه‌مى یارییه‌كه‌ش یاریزانانى یانه‌ى هه‌لویَر كۆنترۆلى یاریگایان كردبووناوبژیوانى یارییه‌كه‌ش دوویاریزانى ته‌له‌به‌ى به‌كارتى سوركرده‌ ،ده‌ره‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ هه‌ره‌یه‌ك له‌ یاریزانان (ئیسماعیل بانگۆراوهه‌لگوردمه‌لا مه‌حمه‌د)له‌ خوله‌كه‌كانى 76و100دوولیَدانى سزایان له‌ كیس داو یانه‌ى ته‌له‌به‌ یارییه‌كه‌ى به‌ گۆلیَكى بىَ به‌رامبه‌ر برده‌وه‌ .
Top