روونكردنه‌وه‌یه‌ك لهلیَژنهی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان
دیاره لیَژنهی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشیی كوردستان له‌سه‌ره‌تای دامه‌زاندنییه‌وه وه‌ك كار‌و پیشه ونه‌ریتی خۆی سه‌كۆی به‌دی هیَنانی مافی رۆژنامه‌نووسانی وهرزشییهوههروهها له‌گه‌ڵ دروست بوونی به‌پاڵپشتی راسته‌وخۆی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌چوار چیَوهی یاسایی به‌رگری لهرۆژنامهنووسا نی وه‌رزشیی ده‌كات ، هه‌وڵیش ده‌دات له‌بواره جیاجیاكاندا ئاستی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشیی به‌رز بنرخیَنیَت به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشیی له‌كوردستاندا ،ناكریَ ریَگا له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان ورِاگهیاندنكارانی وه‌رزشیی بگیَریَ له‌كاتی رِووماڵكردنی رووداو و راستییه‌كانی وه‌رزش، ئیَمه لهكاتیَكدا به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م جۆره كاره دوور له‌گیانی وه‌رزشیی ده‌كه‌ین به‌رانبه‌ر رۆژنامه‌نووسا ن ورِاگهیاندنكاران كراوه،جیَگای داخه له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند كاریَكی نایاسایی دژ به‌رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشیی لهشویَنه جیاجیاكاندا روویداوه ،رۆژنامه‌نووس (ئه‌حمه‌د مسته‌فا) له‌لایه‌ن جیَگری سه‌رۆكی لیَژنهی ئۆڵۆمپی ههریَمی كوردستان هه‌ره‌شه‌ی لیَكراوه هه‌روه‌ها له‌به‌رواری 24/8/2010 له‌یاری نیَوان هه‌ردوو یانه‌ی برایه‌تی و زاخۆ چه‌ند كاری دوور له‌گیانی وه‌رزشیی كرا به‌رانبه‌ر به‌رۆژنامه‌نووسان (مامه‌یاره ئه‌حمه‌د وئهردهلان قادر) جگه له‌مانه‌ش له‌هه‌مان كاتدا هیَرش كرایه سه‌ر(هۆشه‌نگ عهبدوڵلاَ وجاسم محه‌مه‌د) په یامنیَرو ویَنهگری وه‌رزشیی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان ،ئیَمه لهكاتیَكدا ناره‌زایی خۆمان ده‌رده‌برین به‌رانبه‌ر ئه‌م جۆره كارانه به‌رانبه‌ر رۆژنامه‌نووسان و ویَنهگران وپهیامنیَرانی وه‌زشیی كراوه ،داوا له‌به‌رپرسانی حكومه‌تی ههریَم كوردستان ده‌كه‌ین كه ئیجرائاتی توند بكریَ به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كههیَرشیان كردۆته سه‌ر رۆژنامه‌نووسان وپهیامنیَرانی وه‌رزشیی.له‌هه‌مان كاتدا داوا لهیهكیَتی تۆپی پیَی كوردستان ده‌كه‌ین كه ئه‌مانیش هه‌وڵیستی توندیان ههبیَت به‌رانبه‌ر ئه‌و كارانا كراوه له‌دژی رۆژنامه‌نووسان وپهیامنیَرانی وه‌رزشیی
دواجار ئیَمه وه‌كو لیَژهی رۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشیی به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمان ده‌زانین كه داكۆكی له‌گشت رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشیی كوردستان بكه‌ین ونههیَڵن مافه‌كانیان له‌لایه‌ن خهڵكانیَكهو پیَشیَل بكریَت
لیَژنهی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان