ئارارات له‌ هه‌ولیَرى برده‌وه‌

ئارارات له‌ هه‌ولیَرى برده‌وه‌
گولاَن :كارزان كانه‌بى
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى برایه‌تى بۆیانه‌كانى شارى هه‌ولیَر ،یانه‌ى هه‌ولیَر له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ى ئارارات توشى دۆرِان هات .
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى برایه‌تى بۆیانه‌كان شارى هه‌ولیَروكه‌ سالانه‌ یه‌كیَتى تۆپى پىَ لقى هه‌ولیَر سازى ده‌كات وه‌كو خۆئاماده‌كردنیَك بۆیارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ،یانه‌ى ئارارات له‌سه‌ر یاریگاى خۆیدا له‌ یارییه‌كى به‌هیَزدا میواندارى یانه‌ى هه‌ولیَرى كرد،له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى ئارارات توانیا ئاستیَكى به‌رز پیَشكه‌ش بكه‌ن و یارییه‌كه‌شبه‌ ئه‌نجامى (2-0)گۆڵ ببه‌نه‌وه‌ ،گۆله‌كانى یانه‌ى ئارارات گۆلى یه‌كه‌م یانه‌ى هه‌ولیَر به‌هه‌له‌ له‌خۆیان تۆماریان كردو گۆلى دووه‌میش یاریزان دلۆڤان شینۆ تۆمارى كرد،شایه‌نى باسه‌ شه‌وانه‌ یارییه‌كانى خوله‌كه‌ دریَژه‌ى هه‌یه‌ له‌ هاوینه‌ هه‌وارى پیرمام .
Top