لـە یــارییە سیانییەكان كوڕان و كچانی سلێمــانی پلەی یەكەمیان بەدەستهێنا

لـە یــارییە سیانییەكان كوڕان و كچانی سلێمــانی پلەی یەكەمیان بەدەستهێنا
ئاستی كچان
1- لەنجە سەلام سلێمانی
2-سۆزی دڵشاد سلێمانی
3- ژاڵە وەهاب سلێمانی
4- رێناس عەتا سلێمانی


ئاستی كوڕان:
1- جەوهەر مستەفا سلێمانی
2- ئومێد مەجی سلێمانی
3- بڕوا سەلام سلێمانی

بە چاودێری بەڕێز قائیمقامی دوكان، یەكێتی ناوەندی یارییە سیانییەكانی عێراق پاڵەوانیەتی كۆماری بۆ هەڵبژاردەكان ئەنجامدا كە (9) پارێزگا بۆ كوڕان و كچان تیایدا بەشداربوون، كە تیایدا هەڵبژاردەی سلێمانی لە كوڕان و كچان پلەی یەكەمیان بەدەستهێنا كە بەم شێوەی خوارەوە بوو.

دوای تەواو بوونی پاڵەوانیەتیەكە ئەم راپۆرتەمان ئامادە كرد:
سەرەتا بەڕێز كەمال محەمەد سەرۆكی ناوەندی یارییە سیانییەكان وتی: ئێمە بەپێی ئەم بەرنامەیەی دامانڕشتبوو ئەم پاڵەوانیەتیەمان سازدا و هاوینە هەواری دوكانیش شوێنێكی شیاو بوو كە نۆ هەڵبژاردە تیایدا بەشداربوون لەسەر ئاستی كوڕان و كچان لەوانە (هەولێر/ سلێمانی/ كەركوك/ موسڵ/ دهۆك/ ناسریە/ نەجەف/ دیوانیە/ بەسرە) هەروەها وتی ئەمجۆرە یارییە سێ یاری بەخۆوە دەگرێ لەوانە مەلەكردن و پاسیكل سواری و راكردن، ئەمە یەكەمین جارە ئەو ژمارە زۆرە بەشداری دەكەن و بەچاوی خۆشتان پاڵەوانیەتیەكەتان دی و سوپاسی ماندوو بوونی ئێوەش دەكەین، پاشان یاریزان لەنجە سەلام كە پلەی یەكەمی وەركرت وتی: ناتوانم باس لەو خۆشیە بكەم كە بە راستی پاڵەوانیەتیەكی سەركەوتوو بوو سەرەڕای ئەوەی زۆر ماندوو بووم ئەم سەركەوتنەش دەكەمە دیاری بۆ كەسوكارم و راهێنەركانم و سوپاس بۆ ئێوەش، پاشان یاریزان سۆزی دڵشاد كە پلەی دووەمی بەدەستهێنا وتی: حەزم دەكرد كچان زیاتر بەشدارییان بكردبایە و ركابەرییەكان زیاتر دەبوو بەهەرحاڵ خۆشحاڵ بووم بەم سەركەوتنە، دواتر خاوەنی پلەی سێیەم ژاڵە وەهاب ئەحمەد وتی: نابێ رۆڵی راهێنەر مامۆستا سەلام لەبیر بكەین كە زۆر ماندووبوو لەگەڵماندا هیوادارم ئەنجامی باشتر لە تۆماركردنی كاس بەدەست بهێنم. دواتر رووی پرسیارمان ئاراستەی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق و سلێمانی مامۆستا سەلام محەمەد كرد ئەویش وتی: هێشتا دیارنییە كێ بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەكرێ و هیوادارم ئەم پاڵەوانیەتیە زیاتر بەردەوام بێت و بەشداربووان زیاتر بێت، هیوادارم بەرپرسان زیاتر گرنگی بەم یارییە بدەن و ئێمە بەنیاز بووین ئەمساڵ خولی یانەكانیش بكەینەوە، بەڵام فریانەكەوتین بەڕای من بەگشتی ئەم پاڵەوانیەتیە زۆر سەركەوتوو بوو. پاشان یاریزان جەوهەر مستەفا خاوەنی پلەی یەكەم وتی: زۆر خۆشحاڵم بەو سەركەوتنە و سوپاسی خوای گەورەش دەكەم كە ئەم دەستكەوتەی پێبەخشیم و سوپاسی مامۆستا سەلام و سەرۆكی یانەی دوكان دەكەم كە خۆیان و كەسوكارەكانیان یارمەتیاندام. پاشان ئومێد مەجید كە پلەی دووەمی بەدەستهێنابوو وتی، خۆشحاڵ بووم كە پلەی دووەمم بەدەستهێنا و ماوەیەكە چاوەڕوانی ئەم پاڵەوانیەتیە بووین و زۆر سەركەوتوو بوو، سوپاسی ئێوەش دەكەین، ئینجا بەڕێز فوئاد مەجید سەرۆكی یەكێتی یارییە سیانییەكانی سلێمانی وتی: خۆشحاڵم كە لەسەر ئاستی كوڕان و كچان پلەی یەكەممان وەرگرت ئەوەش دوای مەشق و ماندووبوونێكی زۆر بەدەست هات، داواكارین لیژنەی ئۆلۆمپی كوردستان و عێراق زیاتر گرنگی بەو یارییە بدەن، چونكە یارییەكی زۆر قوڕسە و پێی دەڵێن یاری ئاسنەكان، چونكە كەسی بەتوانای دەوێ و سوپاسی ئێوە دەكەم كە لە هەولێر هاتوون، لە كۆتاییدا لەلایەن ئامادەبووان خەڵات بەسەر تیپە سەركەوتووەكان و یاریزانان و ناوبژیوانان و دەزگای راگەیاندن دابەشكرا، جێگەی باسە سلێمانی بە پلەی یەكەم و نەجەف بە پلەی دووەم و بەسڕە بەپلەی سێیەم هات....
Top