ئایا ئەنتەر میلان سوود لە كڕین و فرۆشتنی یاریزانەكان وەردەگرێت

ئایا ئەنتەر میلان سوود لە كڕین و فرۆشتنی یاریزانەكان وەردەگرێت
یانەی ئەنتەر میلان بە راهێنەرایەتی مۆرینهۆ توانی لە وەرزی رابردوو سێ پاڵەوانیەتی گەورە بە دەستبهێنێت ئەویش خول و جامی ئیتاڵیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، بەڵام لەم وەرزە مۆرینهۆ یانەی ئەنتەر میلان-ی جێهێشت و چووە یانەی ریال مەدرید، بۆ ئەم وەرزە ئەنتەر میلان گرێبەستی لەگەڵ چەندین یاریزان مۆركردووە و چەندین یاریزانی فرۆشتووە، بەمشێوەیە.

یاریزانە هاتووەكان
رافائیل بینتیز لە لیڤەرپوول هاتە ئەنتەر میلان (راهێنەر)، لۆكا كاستیلادزی (گۆڵچی)، جۆناسان بیابانی لە یانەی پارما چووە ئەنتەر میلان، ماكۆدناڵد مارینگا لە پارما چووە ئەنتەر میلان، ماركۆ داڤید فارۆنی لە لازیو چووە ئەنتەر میلان، سیمونی بیندیتی لە تۆرینۆ چووە ئەنتەر میلان، لۆرزینۆ بارماتی لە بۆلۆنیا چووە ئەنتەر میلان، نوێكردنەوەی بۆندی دیگۆ میلیتۆ لەگەڵ ئەنتەر میلان تا ساڵی 2014، نوێكردنەوەی بۆندی خافییر زانیتی لەگەڵ ئەنتەر میلان تا ساڵی 2013.

یاریزانە فرۆشراوەكان
مۆرینهۆ لە ئەنتەر میلان چووە ریال مەدرید (راهێنەر)، ئەرنانۆڤیتچ لە ئەنتەر میلان چووە ڤێردەر بریمن، لویس خیمینێز لە ئەنتەر میلان بەشێوەی خواستن چووە پارما، كواریزما لە ئەنتەر میلان چووە بێشكتاش
Top