به‌هاتریكی میسى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ یه‌كه‌م نازناوى وه‌رزى نویَی به‌ده‌ستهیَنا

به‌هاتریكی میسى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ یه‌كه‌م نازناوى وه‌رزى نویَی به‌ده‌ستهیَنا
گولاَن/ساڵح محمد
له‌میانه‌ى یارى كۆتایی جامى سوپه‌رى ئیسپانیا یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ دواى ئه‌وه‌ى له‌یارى چون به‌رامبه‌ر یانه‌ى سیڤیلیه‌ دۆرِا بو توانى له‌یارى هاتن تۆڵه‌ى خۆیی بكاته‌وه‌ و ببیَته‌ پاڵه‌وانى جامه‌كه‌.

له‌یارى چونى جامى ئیسپانیا یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ناویاریگاى سیڤیلیه‌ به‌ئه‌نجامى سیَ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵیَك دۆرِڕ به‌لاَم له‌یارى هاتن له‌ناو یاریگاى به‌رشه‌لۆنه‌ توانى به‌هاتریكى لیۆنیَل میسى له‌ سیڤیلیه‌ بباته‌وه‌ و جامه‌كه‌ به‌رز بكه‌نه‌وه‌.

له‌ خوله‌كه‌كانى 24 و 44 و 90 باشترین یاریزانى جیهان (میسى) توانى سیَ گۆڵ بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ تۆمار بكات ئه‌مه‌ به‌رله‌وه‌ى یاریزانى سیڤیلیه‌ (عه‌بدولاَى كۆنگۆ) له‌ خوله‌كى 13 گۆڵیَك له‌خۆیان تۆمار بكات.

به‌م شیَوه‌یه‌ش به‌رشه‌لۆنه‌ توانى سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات و بۆ جارى نۆهه‌م له‌ میَژویدا ببیَته‌ پاڵه‌وانى جامى سوپه‌رى ئیسپانیا.
Top