رۆماریۆ خۆى بۆهه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى به‌رازیل ده‌پالیویَت

رۆماریۆ خۆى بۆهه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى به‌رازیل ده‌پالیویَت
گولاَن :كارزان كانه‌بى
هیَرشبه‌رى پیَشووى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ ،كه‌وا بۆهه‌ڵبژارده‌كانى په‌رله‌مانى به‌رازیلى خۆى ده‌پالیویَت .
رۆماریۆى ته‌مه‌ن 44ساڵى یاریزانى پیَشووى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل نیازى ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌ به‌هیَزیَكى زۆره‌وه‌ خۆى بۆهه‌ڵبژارده‌كانى په‌رله‌مانى وولاته‌كه‌ى بپالوریَت ،له‌ ئیَستاوه‌ش رۆماریۆ له‌ ریَگاى شاشه‌كانى ته‌له‌ڤزیۆنى به‌رازیل خۆى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا بتوانىَ كورسیه‌كى په‌رله‌مانى به‌ده‌ست بهیَنیَت وه‌كو وه‌رزشه‌وانیَكى ئه‌و وولاته‌ له‌ ئیَستاوه‌ ریكلامیَكى باش بۆخۆى ده‌كات،رۆماریۆى یاریزانى پیَشووى یانه‌كاى به‌رشلۆنه‌و ئایدهۆڤن وڤالنسیا داواى له‌ هاولاتیانى به‌راویلى كردوه‌ كه‌وا متمانه‌ى پىَ بده‌ن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ،رۆماریۆش خۆى بۆجیَگرى شارى ریۆدى جانیرۆپالاوتوه‌ وه‌كو نویَنه‌رى حزبى ئیشتراكى به‌رازیل.
Top