لیَژنه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان وكۆمپانیای پارسیان پرۆتۆكۆلیَك مۆرده‌كه‌ن

لیَژنه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان وكۆمپانیای پارسیان پرۆتۆكۆلیَك مۆرده‌كه‌ن
به‌ئاماده‌بوونی گشت ئه‌ندامانی لیَژنه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان و(د.كامه‌ران ره‌هبه‌ری ) به‌ریَوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای پارسیانی ئیَرانی، له‌به‌رواری 18/8/2010 له‌هوتیَلی هه‌ولیَرپلازا پرۆتۆكۆلیَك له‌نیَوان لیَژنه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان وكۆمپانیای پارسیانی ئیَرانی مۆركرا،له‌گرنگرترین برِگه‌كانی پرۆتۆكۆڵه‌كه‌دا كه‌هه‌ردوودلا له‌سه‌ری ریَكه‌وتن،له‌م چه‌ند خالاَنه‌ی خواره‌وه‌ پیَكهاتووه‌:
1-كردنه‌وه‌ی چه‌ند خولی جۆراوجۆری وه‌رزشیی بۆ رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشیی له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی هه‌ریَمی كوردستان .
2-ریَكخستن وسه‌فه‌ركردنی شاندی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشیی كوردستان بۆ كۆماری ئیسلامی ئیَران.
3-ئه‌ندام بوونی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشیی كوردستان له‌یه‌كیَتی رۆژنامه‌نووسانی جیهان
4-پته‌وكردن وبه‌هیَزكردنی هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی نیَوان لیَژنه‌ی رۆژنامه‌ووسانی وه‌رزشیی كوردستان وكۆمپانیای پارسیان
5-دروستكردنی هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی له‌ریَگه‌ی كۆمپانیای پارسیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریَمی كوردستان
6- هیَنانی چه‌ند وانه‌بیَژیَكی خاوه‌ن ئه‌زموون وشاره‌زا له‌ئیَران بۆ كوردستان به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی خولی فۆتۆگرافی وه‌رزشیی وبه‌هیَزكردنی ئاستی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشیی كوردستان



دلشاد احمد د.كامه‌ران ره‌هبه‌ری
سكرتیَری لیَژنه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان به‌ریَوه‌به‌ری كۆمپانیای پارسیان
18/8/2010 18/8/2010
Top