ئه‌مشه‌و خولى برایه‌تى ده‌ست پىَ ده‌كات

ئه‌مشه‌و خولى برایه‌تى ده‌ست پىَ ده‌كات
گولاَن :كارزان كانه‌بى
بریاره‌ ئه‌مشه‌و له‌ هاوینه‌ هه‌وارى پیرمام وه‌كو نه‌ریتى سالانه‌ یه‌كیَتى تۆپى پىَ لقى هه‌ولیَر خولى برایه‌تى ده‌ست پي بكات .
یه‌كیَتى تۆپى پىَ عیَراقى لقى هه‌ولیَر وه‌كو نه‌ریه‌تیَكى سالانه‌ى خۆى ئه‌مسالیش خولى برایه‌تى بۆیانه‌كانى شارى هه‌ولیَر ده‌ست پىَ ده‌كات ،كه‌ سالانه‌ وه‌كو خۆئاماده‌كردنیَك بۆیارییه‌كانى خولى نایابى كوردستان ئه‌نجامى ده‌دات بۆیانه‌كانى شارى هه‌ولیَر ،ئه‌مسالیش ئه‌م خوله‌ ئه‌نجام ده‌دریَت ،سیروان سه‌لمان ئه‌ندامى یه‌كیَتى تۆپى پىَ هه‌ولیَر ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد ،كه‌وا هه‌ر یه‌ك له‌ یانه‌كانى (هه‌ندریَن وپیَشمه‌رگه‌ى هه‌ولیَرو ئارارات وبرایه‌تى وهه‌ولیَر و ئاسۆ) به‌شدارى ئه‌م خوله‌ ده‌كه‌ن ،بریاریشه‌ یارییه‌كانى ئه‌مشه‌و له‌ هاوینه‌ هه‌وارى پیرمام ده‌ست پَى بكات ،له‌ هه‌ردوو یاریگاى یانه‌ى ئارارات وپیَشمه‌رگه‌ى هه‌ولیَر ئه‌نجام ده‌دریَت ،ئه‌مشه‌ویش له‌یه‌كه‌م یارى خوله‌كه‌دا هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ندریَن وپیَشمه‌رگه‌ى هه‌ولیَر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن .
Top