پیَكهاته‌ى نویَی هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل

پیَكهاته‌ى نویَی هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل
گولاَن/ساڵح محمد
رِاهیَنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل به‌مه‌به‌ستى ده‌ستنیشانكردنى پیَكهاته‌یه‌كى نویَ و به‌هیَز بانگیَشتى چه‌ندین یاریزانى لاوى كردوه‌ كه‌ له‌ یانه‌كانى ئه‌وروپا یارى ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كاریه‌كانى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ بۆ دروستكردنى پیَكهاته‌یه‌كى لاو و به‌هیَز بۆ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان به‌تایبه‌ت جامى جیهانى داهاتو كه‌ برِیاره‌ له‌ ولاَتى به‌رازیل به‌رِیَوه‌بچیَت.

پیَكهاته‌ى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل بۆ یارى دۆستانه‌كانى داهاتو بریتیه‌ له‌:
گۆڵچی: گۆمیَز(تۆتنهام) ، دیگۆ ئه‌لڤیَز(ئه‌لمیَریا)

به‌رگریكاران: دانیال ئه‌لڤیَز(به‌رشه‌لۆنه‌) ، رِه‌فایل(مانچسته‌ر یونایتد) ، سانتۆس(فه‌ناربه‌خچه‌) ، مارسیلۆ(رِیال مه‌درید) ، ئه‌لیَكس(چیَڵسی) ، داڤید لویس(به‌نفیكا) ، هیَنریكی(رِایسینگ سانتانده‌ر) ، تیاگۆ سیلڤا (میلان).

هیَڵی ناوه‌رِاست:
ساندرۆ(تۆتنهام) ، رِامیریز(چیَڵسی) ، لۆكاس(لیڤه‌رپول) ، هیَرنانز(لازیۆ) ، فیَرناندینهۆ(شه‌ختار) ، ئیدواردۆ(هۆفنهایم) ، كۆستا (شاختار).

هیَرشبه‌ر:
پاتۆ(میلان) ، ئه‌ندریَ (داینه‌مۆكیف) ، هۆك(پۆرتۆ) ، رِۆبینهۆ(مانچسته‌رسیتی) ، فلیپی كاوتینهۆ(ئه‌نته‌رمیلان).
Top