ڤیدیچ بۆنده‌كه‌ى نویَ كرده‌وه‌

ڤیدیچ بۆنده‌كه‌ى نویَ كرده‌وه‌
گولاَن/ساڵح محمد
یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتدى ئینگلیزى له‌سه‌ر پیَگه‌ى خۆى له‌ تۆرِى ئه‌نته‌رنیَت بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ بۆندى به‌رگریكارى یانه‌كه‌یان (ڤیدیچ)ـى بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ دریَژكرده‌وه‌.

ڤیدیچى سربیى له‌ ساڵى 2006 په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد كردوه‌ و بۆنده‌كه‌ى تا ساڵى 2014 دریَژ كرده‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ر دریَژكردنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌ى ڤیدیچ خۆشحاڵى خۆی ده‌ربرِی و رِایگه‌یاند:
خۆشحاڵم به‌ دریَژكردنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌م چونكه‌ من له‌ منداڵیه‌وه‌ شه‌یداى یانه‌ى مانچسته‌رم ، و له‌رِابردودا سه‌ركه‌وتنى باشم له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م به‌ده‌ستهیَناوه‌ هیوادارم له‌سه‌ركه‌وتنه‌كنانم به‌رده‌وام بم.
Top