ئه‌مشه‌ر یارى كۆتایی جامى سوپه‌رى ئیتاڵیا له‌نیَوان ئه‌نته‌ر و رِۆما به‌رِیَوه‌ده‌چیَت

ئه‌مشه‌ر یارى كۆتایی جامى سوپه‌رى ئیتاڵیا له‌نیَوان ئه‌نته‌ر و رِۆما به‌رِیَوه‌ده‌چیَت
گولاَن/ساڵح محمد
له‌یارى كۆتایی جامى سوپه‌رى یانه‌كانى ئیتاڵیا هه‌ردوو یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان و رِۆما به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.

ئه‌مشه‌و 21-8-2010 كاتژمیَر 9:45 به‌كاتى هه‌ریَمى كوردستان هه‌ردو یانه‌ى رِۆما و ئه‌نته‌رمیلان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان چوار جار ئه‌م نازناوه‌ى به‌ده‌ستهیَناوه‌ بردنه‌وه‌ى ئه‌م نازناوه‌ چیَژیَكى تایبه‌تى ده‌بیَت بۆ یانه‌ى ئه‌نته‌ر چونكه‌ ده‌یه‌ویَت سه‌رجه‌م نازناوه‌كان بۆ خۆى ببات دواى ئه‌وه‌ى توانى هه‌رسیَ نازناوى یانه‌پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا و خولى ئیتاڵیا و جامى ئیتاڵیا به‌ده‌ستبهیَنیَت، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ى رِۆما ده‌یه‌ویَت له‌یه‌كه‌م یارى فه‌رمى ئه‌مساڵدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهیَنیَت و توانى خۆى بۆ رِكابه‌رى له‌سه‌ر نازناوه‌كان دوپات بكاته‌وه‌.
Top