ئه‌نته‌رناسیوناڵى به‌رازیلی بوه‌ پاڵه‌وانى كوپا لیپه‌رتادۆس

ئه‌نته‌رناسیوناڵى به‌رازیلی بوه‌ پاڵه‌وانى كوپا لیپه‌رتادۆس
گولاَن/ساڵح محمد
یانه‌ى ئه‌نته‌رناسیوناڵى به‌رازیلی دواى بردنه‌وه‌ى له‌ یارى هاتنى جامى كوپا لیپه‌رتادۆسی یانه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ یانه‌ى شیڤاس گوادالاخاراى مه‌كسیكی بوه‌ پاڵه‌وانى جامه‌كه‌.

یانه‌ى ئه‌نته‌رناسیوناڵ دواى ئه‌وه‌ى له‌ یارى چون توانیبوى له‌ یانه‌ى شیڤاس گوادالاخاراى مه‌كسیكی بردبویه‌وه‌ توانى له‌ یارى هاتن له‌ناو یاریگاى خۆى به‌ئه‌نجامى سیَ گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهیَنیَت و له‌یارى چون و هاتن سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر یانه‌ى شیڤاس گوادالاخارا تۆماركرد و توانى جامى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ به‌رز بكاته‌وه‌ و ببیَته‌ پاڵه‌وانى جامى كوپا لیپه‌رتادۆسی یانه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
Top