نیمار به‌ 30ملیۆن ده‌چیَته‌ خولى ئینگلیزى

نیمار به‌ 30ملیۆن ده‌چیَته‌ خولى ئینگلیزى
گولان :كارزان كانه‌بى
یانه‌ى چیَلسى ئینگلیزى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا یاریزانى به‌رازیلى نیمار هاتۆته‌ ریزى یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر برِى 30ملیۆن یۆرۆ.
یانه‌ى چیَلسى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد،كه‌وا گه‌یشتۆته‌ ریَكه‌وتن له‌گه‌ڵ یاریزانى یانه‌ى سانتۆسى به‌رازیلى نیمار به‌برِى 30ملیۆن یۆرۆ به‌رتمبه‌ر یارى كردنى بۆیانه‌ى بلوز له‌ وه‌رزى نوىَ خوله‌كه‌ ،هه‌ر چه‌نده‌ سه‌رۆكى یانه‌ى سانتۆس ئه‌لڤارۆریبیرۆ ئه‌وه‌ى ره‌ت كردوه‌ كه‌وا نیمار ریزى یانه‌كه‌ى جیَهیَشتبیَت ،به‌لاَم به‌ریَوه‌به‌رى كاره‌كانىیاریزانى ناوبراو ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ بۆرۆژنامه‌ى دیلى ستارى ئینگلیزى ،كه‌وا نیمارده‌چیَته‌ ریزى یانه‌ى چیَلسى له‌ وه‌رزى نوىَ یارى بۆیانه‌ى شینه‌كان ده‌كات ،نیمار له‌لاین خۆشیه‌وه‌ه‌ هیواى خواستت بچیَته‌ خولى ئینگلیزى له‌گه‌ڵ یانه‌ى چیَلسى ئاستیَكى به‌رز پیَشكه‌ش بكات .
Top